میلان کێبڕکێی گواستنەوەی ئامانجێکی ئینتەر دەکات
یاریگا
ئەیسی میلان داڤید فرازی ناوەڕاستکاری ساسولۆی کردووەتەوە ئامانج، بەڵام دەبێت ئۆفەرێکی باشتر لە ئینتەرمیلان پێشکەش بکات.
جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، چوونی ساندرۆ تۆناڵی ناوەراستکاری رۆسێنەری بۆ یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگڵتەرا، کارگێری میلان دەیەوێت داڤید فرازی وەک جێگرەوەی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی.
جۆرجۆ فۆرلانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری میلان، یەکەم پەیوەندی لەگەڵ جیۆڤانی کارناڤالی هاوتاکەی لە ساسۆلۆ ئەنجامداوە، بەمەش کێبڕکێی نێوان ڕۆسۆنێری و نێرازۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانە 23 ساڵەکە بە فەرمی دەستیپێکرد.
ئینتەرمیلان پێشتر لەگەڵ ساسۆلۆ گەیشتووەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی فرازی بە نزیکەی 35 ملیۆن یۆرۆ، بۆیە میلان دەبێت بەهای ئۆفەرەکەی بەرزبکاتەوە بۆ نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی ڕکابەری هاوشارەکیەکەی بکات.
ئینتەرمیلان چاوەڕێی ئۆفەری فەرمی و نوێی یانەی نەسڕی سعودیە بۆ مارسێلۆ برۆزۆڤیچدەکات، بۆ ئەوەی دواتر هەنگاوی کۆتایی بۆ گواستنەوەی فرازی بگرێتەبەر.