ئیسپانیا

قەتەرییەکان پێشنیارێکی کەم وێنە دەخەنە بەردەست بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا پێشنیارێکی پێگەیشتووە لەلایەن قەتەریەکان تاوەکوو تیپێکی نوێ بۆ بەشداریکردن لە خولی قەتەر پێکبهێنێن.

هەفتەی رابردوو کۆمەڵێک بەرپرسی یانەی بارسێلۆنا بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە لەگەڵ خاڤیر پویگ و خوان سۆلەر گەشتیان کرد بۆ قەتەر و لەگەڵ بازرگانانی قەتەری کۆمپانیای بێلدی هۆڵدینگ کۆبوونەوە کە محەمەد بن عەبدوڵڵا ئەلعەتیە سەرۆکایەتی دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێک لەو پێشنیارانەی کە قەتەرییەکان پێشکەشی بەرپرسانی بارسێلۆنایان کردووە، پێکهێنانی تیپێکی سەر بە ئەم یانەیە بوو بۆ بەشداریکردن لە خولی قەتەر، ئەوەش بەو مەرجەی بارسێلۆنا سوود لەم گرێبەستە وەربگرێت.

ئەم رۆژنامەیە روونی کردەوە: ئەم پێشنیازە هاوشێوەی ئەو گرێبەستەیە کە مانچستەر سیتی دەیکات، خاوەنەکانی ئەم یانەیەش نیویۆرک سیتی ئەمریکایان کڕیوەتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی دارایی بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نوو و پرۆژەی سپاى بارسێلۆنا، هەروەها بەهێزکردنی تیپەکەی لەرێگەی راکێشانی ئەستێرەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان، بارسێلۆنا پێویستی بە سەرچاوەی دارایی بەهێز هەیە، هەروەها پێکهێنانی تیپێک لە قەتەر دەتوانێت پاڵپشتییەکی ئابووری باش بێت بۆ ئەم یانەیە .

بابەتی زیاتر

Back to top button