ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناچۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ناچۆ فێرناندێز گرێبەستەکەی لەگەل ریال مەدرید تا ساڵی 2024 نوێکردەوە

پێگەی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ناچۆ فێرناندێز گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ناوبراو تا هاوینی ساڵی 2024

ناچۆ 22 وەرزە یاری بۆ ریال مەدرید دەکات، لەو کاتەی لە تەمەنی 11 ساڵییەوە لە ئەکادیمیای یانەکە دەستی بە یاریکردن کرد.

بە درێسی ریال مەدرید 319 یاری ئەنجامداوە و 23 نازناوی بەدەستهێناوە: 5 چامپیۆنزلیگ، 5 مۆندیالی یانەکان، 4 سوپەری ئەوروپا، 3 لالیگا، 2 جامی شا و 4 سوپەری ئیسپانیا.

بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵانییەکە 24 یاریشی بە درێسی ئیسپانیا کردووە، لەم هەفتەیەش نازناوی نەیشنزلیگی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button