ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیدین دزیکۆ پەیوەندی بە فەنەرباچێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئیدین دزیکۆی بۆسنی و هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی روو لە خولی تورکی دەکات.

یانەی فەنەرباچێ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئیدین دزیکۆ، ئەستێرەی بۆسنی دەگاتە ئیستانبوڵ و پشکنینی پزیشکی دەکات، دواتریش گرێبەستەکەی لەگەڵماندا واژۆ دەکات و پێشکەش بە هاندەرانی دەکەین.

دزیکۆ لە هاوینی 2021 لە رۆمای ئیتاڵییەوە گواسترایەوە بۆ ئینتەر میلان، پاش دوو وەرز یاریکردن بە درێسی ئینتەریش بڕیاریدا لەم هاوینە ئیتاڵیا جێبهێڵێت.

هێرشبەرە تەمەن 37 ساڵانییەکە بە درێسی ئینتەر 101 یاری کردووە، 31 گۆڵی بۆ یانەکە کردووە و 15 گۆڵیشی درووست کردووە، دوو جاریش نازناوی جامی ئیتاڵیا و سوپەری ئیتاڵیای بە درێسی ئینتەر بەدەستهێناوە.

لە کۆتا وەرزی خۆی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە گەیشتنە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام یارییەکەیان بە مانچێستەر سیتی دۆڕاند، نەیانتوانی خەونە لە مێژینەکەی نێرازوری بەدی بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button