قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی یاریگا.. رۆژێکی گەرمی گواستنەوە چاوەڕێتانە !!

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

ئیدین دزیکۆ پەیوەندی بە فەنەرباچێیەوە دەکات – فەنەرباچێ

بێرناردۆ سیلڤا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەیەکی سعودی – مارکا

هاری کەین تاوکو ئێستا خەون بە یاری کردن بۆ مانچێستەر یونایتد دەبینێت – میرەر

نیوکاسڵ یونایتد نزیکە لە گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی لە ئەیسی میلانەوە بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند – ئاتلێتیک

مانچێستەر یونایتد چووەتە ململانێی بەدەستهێنانی واژۆی دێکلان رایس، یاریزانی وێستهام. یونایتد دەیەوێت هەریەکە لە سکۆت مەکتۆمینای و هاری ماگوایەر تێهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات – تێلێگراف

مانچێستەر سیتیش دەیەوێت دێکلان رایس بگوازێتەوە، پێپ گواردیۆلا ئامادەیە کاڵڤن فیلیپس بخاتە نێو گرێبەستەکە – ESPN

بایرن میونشن ئامادەیە دەستبەرداری سادیۆ مانێ ببێت، نیوکاسڵ یونایتد چاودێری دۆخەکە دەکات – بیڵد

نیوکاسڵ هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی هیلال دەستپێکردووە و دەیانەوێت بە خواستن رۆبن نێڤێش بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

تۆتنهام گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی جوگلیێمۆ ڤیچاریۆ، گۆڵپارێزی ئیمپۆلی – سکای سپۆرتس

ناپۆلی نرخی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی دەستنیشان کردووە، ئامادە نییە بە کەمتر لە 180 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرە نایجیرییەکە ببێت – لۆ پاریزیان

مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن ململانێ لەسەر راندال کۆلۆ موانی، هێرشبەری ئێنتراخت فرانکفورت دەکەن – لیکیپ

مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی ئینتەر میلان و هەڵبژاردەی کامێرۆن – سکای ئیتاڵیا

بۆڕووسیا دۆرتموند داوای زانیارییان لە چێڵسی کردووە، سەبارەت بە گواستنەوەی کۆنۆر گالاگێر – دەیلی مەیڵ

بۆرنمس نزیکە لە گواستنەوەی جەستن کلویڤێرت، هێرشبەری هۆڵەندی و یانەی رۆما. نرخەکەی دەگاتە 9.5 ملیۆن پاوەند – تۆک سپۆرت

برێنتفۆرد لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە بۆ گواستنەوەی ناسان کۆڵینس، بەرگریکاری ئایرلاندی و وۆڵڤز – سکای سپۆرتس

ریان گراڤنبێرخ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بایرن میونش دەیەوێت زیاتر لە بۆندسلیگا یاری بکات، سەرەڕای گرنگییەکانی لیڤەرپوول – میرەر

یوڤێنتوس ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش بە ئادریێن رابیۆ کردووە، تاوەکو گرێبەستەکەی نوێی بکاتەوە. یانەکانی مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ گرنگیان بە تواناکانی داوە – فووت مێرکاتۆ

یواخیم ئاندێرسن، بەرگریکاری کریستال پاڵاس ئامادەیە پەیوەندی بە نیوکاسڵ بکات، بەڵام لەسەر نرخی گواستنەوە رێکنەکەوتوون – دەیلی مەیڵ

جۆرجینۆ دەیەوێت لە ئارسیناڵ بمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگییەکانی لازیۆ – ئیڤینینگ ستاندارد

بابەتی زیاتر

Back to top button