نەسر لەگەڵ لویس كاسترۆ گەیشتە رێككەوتن
یاریگا –
یانەی نەسڕی سعودی گەیشتە رێككەوتنی سەرەتایی لەگەڵ لویس كاسترۆ راهێنەری پۆرتوگالی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی.
نەسر گفتوگۆكانی لەگەڵ لویس كاسترۆ دەستپێكردووە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان، بۆ ئەوەی شوێنی دینكۆی كرواتی بگرێتەوە، كە بە شێوەیەكی كاتی لە دوای دوورخستنەوەی رودی گارسیا راهێنەرایەتی یانەكەی دەكرد.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی الشرق الاوسط نەسڕ گەیشتووەتە رێككەوتنی سەرەتایی لەگەڵ راهێنەری پۆرتوگالی لویس كاسترۆ.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانە سعودییەكە ئۆفەرێكیان پێشكەشی راهێنەرەكە كردووە و چاوەڕوانی وەڵام دانەوەی راهێنەرەكە دەكەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، یانە سعودییەکە هیوادارە گرێبەستی راهێنەرەکە یەکلایی بکاتەوە، پێش دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ.
گرێبەستەکەی کاسترۆ لەگەڵ بۆتافۆگۆی بەڕازیلی لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو کۆتایی دێت، پێشتریش راهێنەرایەتی لە یاریگا عەرەبییەکاندا كردووە، کە لە ساڵی 2021 راهێنەری دوحەیلی قەتەڕی بووە.
کاسترۆی تەمەن 61 ساڵان، راهێنەری ژمارەیەک یانە بووە؛ لە هەمووی گرنگتر پۆرتۆ، ریۆ ئاڤی، ڤیتۆریا دی گیماریش و شاختار دۆنێتسک.