ئیلکای گۆندوگان بەڵێی بۆ بارسێلۆنا کرد
یاریگا –
ئیلکای گۆندوگانی ئەڵمانی رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە یانەت بارسێلۆنای ئیسپانی بکات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئیلکای گۆندوگان بەڵێی بۆ بارسێلۆنا کردووە، یاریزانەکە رەزامەندە وەرزی داهاتوو درێسی یانە کەتەلۆنییەکە بپۆشێت، ئەو کارەش ئامانجی سەرەکییەتی.
بەپێی رۆژنامە کەتەلۆنییەکە، گۆندوگان گفتوگۆی لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسا کردووە، بەشێوەیەکی زارەکیش رەزامەندی دەڕبڕیوە پەیوەندی بە یانەکە بکات بە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ وەرز.
🔵🔴 | #FCB
✔️ Gündogan daría el ‘🆗’ al Barça pendiente de la inscripción
💼 El club blaugrana trabaja para asegurarse el fichaje
⌛ Hay optimismo ante la determinación del jugador, pero los tiempos se acabanhttps://t.co/CKOnprGpzd
— Diario SPORT (@sport) June 21, 2023
پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە رۆیشتنی لە مانچێستەر سیتی و پەیوەندی کردنی بە بارسێلۆنا ئاشکرا بکات.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشبەرەکەی سیتیزن ترسی لەوە هەیە یانەکە گرێنتی ئەوەی نەکات ناوی تۆماربکرێت لە لیستی یاریزانانی یانەکە بەهۆی کێشەی زۆری مووچەی تیپەکە.
بەڵام بارسێلۆنا گەشبینە بەوەی هەمان حاڵەتی لیۆنێل مێسی روونەداتەوە و بتوانن گرێبەستەکەی گوندا بە سەرکەوتووی لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.