ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا دەیەوێت گۆڕینەوەیەك لەگەڵ تۆتنهام بكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گۆڕینەوەیەك لەگەڵ یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی بكات لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا.

بارسێلۆنا دەیەوێت یاریزانێك بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی بۆ شوێنگرتنەوەی سێرجیۆ بۆسكێتس، كە لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی كامپ نۆوی جێهێشت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بارسێلۆنا و چاڤی هێرناندێز سەرسامن بە ئاستی جیۆڤانی لۆسێلسۆ یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی.

لۆسێلسۆی 27 ساڵان لە هێڵی ناوەند یاری دەكات و ئێستا بە شێوەی خواستن لە ریزەكانی ڤیاریاڵی ئیسپانی یاری دەكات.

لۆسێلسۆ

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت قسە لەگەڵ تۆتنهام بكات بۆ گواستنەوەی لۆسێلسۆ، بەتایبەت لە كاتێكدا كە سپێرز متمانەی بە یاریزانەكە نەماوە.

بارسێلۆنا دەیەوێت لە بەرامبەر بەدەستهێنانی لۆسێلسۆ لینگلێت بدات بە یانە ئینگلیزیەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button