ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

گەڕانەوەی نێیمار دا سیلڤا بۆ بارسێلۆنا ئاسان نییە

Yariga App

یاریگا –

لە مێرکاتۆی هاوینەدا، بارسێلۆنا نەیتوانی لیۆنێل مێسی، ئامانجی سەرەکی خۆی بگوازێتەوە ریزەکانی و ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە کرد.

بارسا ئێستا خەریکی دانانی پلانێکە بۆ گەڕاندنەوەی سوپەرستارێکی پێشووی کە ئەویش نێیمار دا سلیڤا، ئەستێرەی پاریس سانجێرمانە.

خاڤی میگێل، رۆژنامەنووسی دیاری رۆژنامەی ئاس رەتیدەکاتەوە، بارسێلۆنا هیچ نیازێکی بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار دا سیلڤا هەبێت. پێناچێت ئەستێرەی پێشووی سانتۆس لە پلانەکانی وەرزی داهاتووی چاڤیدا بێت.

چاڤی و نێیمار لە ساڵانی نێوان 2013 و 2015 بەیەکەوە لە بارسا یارییان کرد، بەڵام بە هۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە، بارسێلۆنا نایەوێت نێیمار بگەڕێنێتەوە هەرێمی کاتالۆنیا.

نێیمار تەمەنی 31 ساڵە و باشترین ساتەکانی کاروانی وەرزشی جێهێشتووە، هەرچەندە ئاستێکی بەرز لەگەڵ پاریس سانجێرمان پێشکەش دەکات، بەڵام بە هۆی زۆری پێکان و زۆری تەمەنییەوە، پێناچێت بژاردەیەکی بەهێزی بارسا بێت.

لە لایەکی دیکەوە، نێیمار مووچەیەکی بەرز لە پاریس وەردەگرێت و کێشە داراییەکانی بارسێلۆنا گەورەترین بەربەستن لە بەردەم گەڕانەوەی نێیمار.

لە کۆتاییدا، بارسێلۆنا رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ڤیتۆر رۆکێ، یاریزانی ئاتلێتیکۆ پاراناینسێی بەرازیلی کردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا، بە فەرمی رادەگەیەندرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button