ئه‌وروپاگرنگترین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناوی دەچێتە كتێبی گینسەوە

Yariga App

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی مێژووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ریكۆردێكی مێژووی هەڵبژاردەكەی بەناوی خۆیەوە نووسیەوە.

شەوی رابردوو ئایزلەندا لە یاریگای خۆی میوانداری پۆرتوگالی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی هەڵبژاردەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە شێوەی سەرەكی بەشداری كرد و توانی لە كۆتا خولەكەكانی یاریەكەدا گۆڵی بردنەوە بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات.

یارییەكەی بەرامبەر ئایزلەندا یاری ژمارە 200 بوو بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەكەی، بەوەش بوو بە یەكەم یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بگات بەو ژمارە یارییە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی.

پێش دەستپێكردنی یارییەكە دۆن لەلایەن كتێبی گینسەوە رێزی لێگیرا، دوای ئەوەی بوو بە یەكەم یاریزانی مێژووی تۆپی پێ ئەم ژمارە یارییە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی ئەنجام بدات.

دۆن لەگەڵ پۆرتوگال یەكەم یاری لە 20-8-2003 ئەنجامدا لە تەمەنی 18 ساڵ و 6 مانگ و 15 رۆژ.

ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ هەڵبژاردەكەیان كردووە:

یاریزانهەڵبژاردەژمارەی یاری
كریستیانۆ رۆناڵدۆپۆرتوگال200 یاری
بەدر المطوعكوەیت196 یاری
سو چین ئانمالیزیا195 یاری
ئەحمەد حەسەنمیسڕ184 یاری
ئەحمەد كانۆعومان182 یاری
ئەندرێس گواردادۆمەكسیك181 یاری
سێرجیۆ رامۆسئیسپانیا180 یاری
حسام حەسەنمیسڕ178 یاری
محەمەد دعێعسعودییە178 یاری
كڵاودیۆ سوارێزمەكسیك177 یاری

بابەتی زیاتر

Back to top button