ئهڵمانیابازاڕی گواستنهوه
وادەی یەکەم یاری مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی
لیۆنێل مێسی مانگی داهاتوو یەکەم یاری خۆی بە درێسی ئینتەر مەیامییەوە ئەنجام دەدات.
یان ماس هاوپشک و بەڕێوبەری گشتی ئینتەر مەیامی رایگەیاند بڕیار وایە مێسی لە ٢١-٧دا بەرامبەر کروز ئازوڵ یەکەم یاری خۆی ئەنجام بدات.
ماس ئەوەشی ئاشکراکرد موچەی مێسی لە نێوان ٥٠-٦٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە و بۆ دوو ساڵ و نیوی دیکە، هەروەها بژاردەی تازەکردنەوەی بۆ ساڵی سێهەمیش لە ئارادایە.
جگە لەوە، مێسی لە یانەکە پشکی دەبێت و بەڵێنی گرێبەستی بازرگانی گەورەی پێدراوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەپڵ و ئەدیداس.
خاوەنەکە ئەوەشی ئاشکراکرد مێسی چەند هاوڕێیەکی لەگەڵ خۆی دەهێنێت و یانەکە لە گفتوگۆدان لەگەڵ سێرجیۆ بوسکێتس و خۆردی ئەلبا.
ماڵپەڕی بلیچەر ریپۆرت دەڵێت، ئینتەر لە نێوان سێ بۆ پێنج هاوتیمی پێشووی مێسی لەم هاوینەدا دەگوازێتەوە.