یوڤێنتوس هەوڵی رازیکردنی رابیۆت دەدات
یاریگا
ئادریان رابیۆت ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و یانەکەشی هەوڵ بۆ رازیکردنی دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام بێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری خانمە پیرەکە بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام بێت.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە رەنگە ئەستەم بێت ئادریان رابیۆ رازی بە مانەوە بکرێت، چونکە ئەو یاریزانە ئۆفەری گرانبەهای لە یانەکانی پرێمەرلیگ بۆ هاتووە، ئەمەش ئەرکی خانمە پیرەکەی قورس کردووە، لە هەمان کاتدا ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەکانی.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوو ئادریان رابیۆت قسە لەسەر چارەنوسی بکات و بڕیاری کۆتایی لەبارەی مانەوە لە یانەکەی یاخود جیهێشتنی بکات.
رابیۆت ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە دوای 4 ساڵ لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، یاریزانە فەرەنسیەکە لەو کاتەی پەیوەندی بە یوڤێنتوس کردووە لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 177 یاریی کردووە و توانیویەتی 17 گۆڵ و 12 ئاسیست تۆمار بکات، 11 گۆڵی تەنها لەم وەرزە بووە.