ئیسپانیاگرنگترین

خۆسێلو لەگەڵ ریال مەدرید درێسی ژمارە 14 دەپۆشێت

Yariga App

یاریگا

دوای گواستنەوەی خۆسێلۆ بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک، ئەو یاریزانە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز بە میدیاکان ناسێندرا.

هێرشبەرەکەی پێشووی ئیسپانیۆل بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک بەرامبەر 500 هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، ئەو یاریزانە ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانە نوێیەکەی و ماڵباتەکەی بە میدیاکان ناسێندرا و درێسی ژمارە 14 پێشکەشکرا.

خۆسێلۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە لالیگا توانی 16 گۆڵ تۆمار بکات و لە دوای رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و کەریم بێنزێما پلەی سێیەمی گۆڵکارەکانی خولەکەی بەدەستهێنا.

ئەو یاریزانە 33 ساڵە دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی ریال مەدرید رایگەیاند ئەو نەهاتووە ببێتە شوێنگرەوەی هیچ کەسێک، بەڵکو هاتووە خۆی بسەلمێنێت

من لێرە نیم بۆ ئەوەی جێگەی کەس بگرمەوە، لێرەم بۆ ئەوەی خۆم بسەلمێنم، بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر بەرم و هەرچی راهێنەر پێم دەڵێت بیکەم، هەموومان ئاستی کەریم دەزانین، بەڵام من لێرەم بۆ ئەوەی بە جۆرێکی تر کار بکەم

یاریزانانەی شاهانەکان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد لەو کاتەوەی ریزەکانی کاستیای جێهێشت، خەونی بە گەڕانەوە دەبینی

لەو كاتەی لێرە رۆیشتم خەونم بە گەڕانەوەوە دەبینی، زۆر بە پەرۆشم و سوپاس بۆ سەرۆك پێرێز و ئانچێلۆتی بۆ ئەوەی متمانەیان بە منكرد، پۆشینی ئەم درێسە گەورەترین شانازییە بۆ هەر یاریزانێكی تۆپی پێ، هەلە مەدرید

خۆسێلۆ لە ساڵی 2009 پەیوەندی بە تیپی کاستیا کرد و پاشان یاریی بۆ چەندان یانەی دیکە کرد و لەو کاتەوە یاریی لە بۆندزلیگا و پرێمەرلیگیش کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button