ئیسپانیا

خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ یاریزانە نوێکەی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە کاتی ئاهەنگی پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئامادەبوانی ناو هۆڵەکە هاواریان کرد و داوای باڵۆن دۆریان کرد بۆ خوسێلۆ.

شەوی یەکشەممە ئیسپانیا توانی بە لێدانی سزا بەرامبەر کرواتیا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و دوای یازدە ساڵ نازناوی نەیشنزلیگ بەدەستبهێنێت. شەوی رابردوو ئاهەنگێکی نایابی پاڵەوانێتی بۆ ئیسپانیا لە سەنتەری ڤیزینک لە مەدرید بەڕێوەچوو و رووداوی سەرنجڕاکێش و سەیر تێیدا روویدا.

هەموو یاریزانەکان مایکیان هەڵگرت و چەند قسەیەکیان بۆ هاندەران گوت و کاتێک خوسێلۆ خەریک بوو قسە بکات، هاندەران بە یەک دەنگ هاواریان دەکرد “باڵۆن دۆر بۆ خوسێلۆ”. روون بوو کە کەشوهەواکە بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید زەق بووەوە و لەناکاو وەک ئەوە وابوو کە ئاهەنگی ناساندنی خوسێلۆ لە ریاڵ مەدرید بەڕێوە دەچێت.

لە راستیدا دوێنی نیوەڕۆ بوو کە ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی خوسێلۆی بە خواستن راگەیاند، شەوی رابردووش لەلایەن هاندەرانی ریاڵەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا کە لە سەنتەری ڤیسینک ئامادەبوون.

خوسێلۆ هەروەها لە کورتە قسەکانی گوتی: “پەیوەندیم بە گەورەترین تیپی جیهانەوە کردووە. هەلە مەدرید”.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە خوسێلۆ لە قۆناغی پێش کۆتاییدا گۆڵی دووەمی بەرامبەر ئیتاڵیا لە بەرژەوەندی ئیسپانیا تۆمارکرد، ئەمەش وایکرد ئەم تیپە سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button