یاریگا
یەکێک لە دوو دڵیەکانی هاندەرانی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا و بارسێلۆنای ئیسپانیا، کەیسی یاسای دارایی خاوێن و کەیسی نیگیرێرای ناوبژیوانە کە دەنگۆیەک هەیە یانەکانیان لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بێ بەش بکرێن.
ماڵپەری توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، سعودیەکان دەیانەوێت سوود لەو دەرفەتە ببینن و بە کردنەوەی خولێکی جیاواز بە ناوی سوپەر لیگ، ئەو دوو یانەیە بێ بەش نەکات لە چاڵاکی دیار بۆ وەرزی داهاتوو و لە هەمان کاتیشدا ئامانجەکەیان زیاتر بپێکن کە راکێشانی هاندەران و یاریزانە بەناوبانگەکانە بۆ وڵاتەکەیان، بەڵام ئایا بۆچی ئەوان سەرەتا تەنها باسی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس دەکەن؟
ئەم دوو یانەیە ڕووبەڕووی گرفتی جیاواز بونەتەوە و بەم دواییەش پاشەکشەیان لە سوپەر لیگی ئەوروپا راگەیاندە. بارسێلۆنا تا ئێستاش بەشدارە لە دۆسیەی بەرتیلدان بە لیژنەی ناوبژیوان (دۆسیەی نێگریرا) و یوڤێنتوسیش هێشتا مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجامەکانی دۆسیەی قازانجی سەرمایە دەکات. بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەردوو یانە وەرزی داهاتوو لە پاڵەوانتیە ئەوروپیەکان بێ بەش بکرێن و سعودیەکانیش پێشوازی لەو دوو یانەیە دەکەن لە خولەکەیان.
سعوودیەکان پڕۆژەکەیان تەنها لە بارسێلۆنا و یوڤێنتوس سنوردار نەکردووە، جگە لە یانەکانی خۆیان، پلانیان هەیە ئەو یانانە بانگهێشت بکەن کە نەیانتوانیوە سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ، ئەوانیش بۆ بەشداریکردن لە خولی سوپەری سعودیە بانگهێشت دەکرێن. بێ گومان یوفا بەرەنگاری جێبەجێکردنی ئەم بیرۆکەیە دەبێتەوە، بەڵام پارەیەکی زۆر دەتوانێت هەموو شتێک بگۆڕێت.