فه‌ره‌نسا

کیلیان ئێمباپێ: پێوەرەکانی پێویستم هەیە بۆ بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی

Yariga App

یاریگا

کلیان ئێمباپێ  ئەستێرە فەرەنسییەکەی یانەی پاریس سانجێرمان لە ڕوانگەی خۆیەوە پێیوایە دەتوانێت یەکێک بێت لە چانسی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

ئەمساڵ بەدڵنیاییەوە ناوی ئێمباپێ لەنێو پاڵێوراوە سەرەکییەکان دەبێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، ئەستێرە فەرەنسییەکە لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا لەگەڵ RMC Sport سەبارەت بەم چیرۆکە دەڵێت

قسەکردن لەسەر خەڵاتی تاکەکەسی ئاسان نییە چونکە ئەو کاتە دەبێت باسی ئاستی کەسی خۆت بکەیت و ئەوەش لای خەڵک باو نییە. سەبارەت بە پێوەرە نوێیەکانی باڵۆن دۆر؟ مەبەستت ئاستی کارکردن و کاریگەرییە؟ پێم وایە ئەم پێوەرانەم لەناو خۆمدا هەیە. دەبینین چی ڕوودەدات هەمووی پەیوەستە بە دەنگدەرانەوە بەڵام من هەمیشە گەشبینم

ئێمباپێ لەبارەی هاتریکەکەی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022ـی قەتەریش دەڵێت ئەو ئامادەیە ئەم هاتریکە بە یەک گۆڵ بگۆڕێتەوە

لەو کاتەدا بەڕاستی تێنەگەیشتم چی ڕوویداوە، ئەگەر بتوانم دەمەوێت هاتریکەکەم بگۆڕمەوە بە گۆڵێکی ناشرین بەڵام بردنەوە بە بردنەوەیەکی 1-0. هەموومان مرۆڤی ڕکابەرین و ویستمان مێژوو تۆمار بکەین. بەڕاستی بۆ من قورس بوو بەبێ ئەوەی دەست لە جامەکە بدەم. مۆندیال بۆ من ڕووداوێکی تایبەت بوو، گرنگترین ڕووداوی ئەم وەرزە بوو

کلیان ئێمباپێ یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا سەرەڕای ئەوەی لە یاریی کۆتایی مۆندیالی رابردوو توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دیاریکرا، بەڵام لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە ئارجێنتینا دۆڕاند و ناسناوەکەیان لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button