گاڤی لەلایەن هاندەرانی ریال مەدریدەوە سوكایەتی پێدەكرێت
یاریگا –
لە ئاهەنگگەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ بردنەوەی نازناوی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ” نەیشنزلیگ ” پابلۆ گاڤی ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەلایەن هاندەرانی ریال مەدریدەوە سوكایەتی پێكرا.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاری كۆتاییدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی كرواتیا بوونەوە و توانیان بە لێدانی یەكلاكەرەوە ببنە پاڵەوانی نەیشنزلیگ.
یاریزانانی ماتادۆر لە کاتی ئاهەنگەکەدا وتارێکی کورتیان پێشکەش کرد، کاتێک نۆرەی گاڤی هات، هاندەرانی ریال مەدرید دەستیان کرد بە سووکایەتیکردن و فیكەی نارەزاییان دژی لێدا( ڤیدیۆ).
Lamentables los insultos a Gavi. En España tenemos problemas de educación y de civismo. Hay gente que se cree que siempre tiene derecho a insultar, como si fuera parte de su libertad personal.
Pasa fuera y pasa en Twitter. https://t.co/HDmjS0889m
— Jorge Calabrés (@JorgeCalabres) June 20, 2023
هەر زوو یاریزانەکە کاردانەوەی خێرای نیشاندا و وتارەکەی ئاڕاستەی هاندەران کرد و سوپاسی ئیسپانییەکانی کرد و وتی: ویستم سوپاسی هەموو ئیسپانییەکان و ئەو هاندەرانە بکەم کە لە پاڵەوانێتییەکەدا پشتگیریان کردین، ئەگەر ئەوان نەبوایە ئێمە نەماندەتوانی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنین .
ئەستێرە لاوەكەی بارسێلۆنا لە كۆتایی وتارەكەیدا ووتی: بژی ئیسپانیا.
گاڤی بچوكترین یاریزانە لە مێژووی ئیسپانیادا نازناو بۆ هەڵبژاردەكەی بباتەوە.