نەسڕ زلاتكۆ دالیچ ـی دەوێت
یاریگا –
یانەی نەسڕی سعودی بەردەوامن لە گەڕان بە دوای راهێنەرێكی نوێدا بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان بۆ وەرزی داهاتوو.
لە دوای دوورخستنەوەی رودی گارسیا لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی نەسڕ بە شێوەیەكی كاتی دینكۆ ئەو ئەركەی لە ئەستۆ گرتبوو.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رودی گالێتی ئیدارەی نەسڕ گفتوگۆکانیان دەستپێكردووە لەگەڵ زلاتكۆ دالیچ، راهێنەری هەڵبژاردەی كرواتیا.
رۆژنامەنووسەكە ئاشكرایكردووە، نەسڕ ئۆفەرێكی پێشكەشی راهێنەرەكەی كرواتیا كردووە و گفتوگۆ سەرەتاییەكان دەستیپێكردووە و لە رۆژانی داهاتوودا گۆڕانكاری زیاتر روودەدات.
🚨👀 #AlNassr are still looking for a new coach for the next season.
💰 The 🇸🇦 club just sent an offer to Zlatko #Dalić, the current manager of the 🇭🇷 National Team: evolving situation. 🐓⚽️ #Transfers pic.twitter.com/dw4fiG1PpZ
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) June 19, 2023
دالیچ تاكە راهێنەر نیە كە ناوی بە نەسڕەوە بەسترابێتەوە، زیاتر لە چەند راهێنەرێك ناویان بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیەوە بەستراوەتەوە لەوانە سیمۆنی ئینزاگی، مانوێل پیلیگرینی و لویس كاسترۆ.
راهێنەرەكەی كرواتیا توانی پلەی دووەمی نەیشنزلیگ بۆ هەڵبژاردەی كرواتیا بەدەستبهێنێت دوای دۆڕاندنیان بە ئیسپانیا لە یاری كۆتاییدا بە لێدانی یەكلاكەرەوە.