قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی یاریگا… ململانێ لەسەر ئەستێرەکانی مانچێستەر سیتی دەکرێت و بارسا جووڵایەوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ میکایێل فایێ، ئەستێرەی لاوی سێنیگالی واژۆ کرد – فەرمی

بۆڕووسیا دۆرتموند پەیوەندی بە بریکاری کارەکانی ئیلکای گوندۆگان، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی کردووە، بەڵام یاریزانە ئەڵمانییەکە نایەوێت بگەڕێتەوە ئەڵمانیا – گۆڵ

پاریس سانجێرمان، بێرناردۆ سیلڤای کردووەتەوە ئامانجی سەرەکی خۆی و دەیەوێت بیگوازێتەوە پاریس – فابریزیۆ رۆمانۆ

یانەیەکی سعودی ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی و مانچێستەر سیتی کردووە – ئاتلێتیک

یانەیەکی سعودی گرنگی بە مات دۆهێرتی، یاریزانی نێودەوڵەتی ئایرلاند و پێشووی تۆتنهام داوە – سەن

ئارسیناڵ رێگە بە تۆماس پارتی داوە، گفتوگۆ لەگەڵ یانە سعودییەکان بکات – 90min

لە دوای تەواوبوونی مێرکاتۆی هاوینەی ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان تەواوی هەوڵەکانی خۆی بۆ گواستنەوەی هاری کەین چڕکردووەتەوە – لۆ پاریزیێن

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جورێن تیمبەر، بەرگریکاری ئایاکس دەستپێکردووە – دەیڤد ئۆرنشتاین

کایڵ وۆڵکەر دەیەوێت لە مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگییەکانی بایرن میونشن – دەیلی مەیڵ

کای هاڤێرتز نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی نوێ بکاتەوە و چاوی لە ئارسیناڵە – ESPN

جۆردان پیکفۆرد لە گۆدیسن پارک دڵخۆشە و تاوەکو ئێستا مانچێستەر یونایتد هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە – دەیلی مەیڵ

ناپۆلی هیوادارە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی ڤیکتۆر ئۆسیمین نوێ بکاتەوە، بەڵام سەرۆکی یانەکە لاری نییە بە پارەیەکی زۆر، رێگە بە چوونە دەرەوەی ئەستێرە نایجیرییەکە بدات – مێترۆ

لیڤەرپوول سوورە لەسەر گواستنەوەی راین گراڤنبێرخ، یاریزانی بایرن میونشن – میرەر

بابەتی زیاتر

Back to top button