ئینگلتەرا
جێرارد هەموو دەنگۆکان رەتدەکاتەوە
یاریگا
ستیڤن جێرارد ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن بڕیارە لە خولی سعودیە ببێتە راهێنەری یانەیەکی ئەم وڵاتە.
یاریزانەکەی پێشووی لیڤەرپوول لە دیمانەیەکدا کە بەشێکی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت ” میدیاکان زۆر شت باس دەکەن، بەڵام زۆربەی هەواڵەکانیان راست نین ”.
لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێزی بڵاوبووەتەوە گوایە راهێنەرەکەی پێشووی ئاستۆن ڤیلا رازی بووە وەرزی داهاتوو لە خولی سعودیە راهێنەرایەتی یانەیەکی ئەم وڵاتە بکات.
جێرارد دوای وازهێنانی لە یاریکردن بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2017 وەکو راهێنەری تیپی لاوانی لیڤەرپوول دەستی بە راهێنەرایەتی کرد و دواتریش ماوەیەک راهێنەرایەتی یانەکانی گلاسکۆ رێنجەرز و ئاستۆن ڤیلای کرد.