ئیسپانیا

رۆکی وەرزی داهاتوو ناتوانێت یاریی بۆ بارسێلۆنا بکات

Yariga App

یاریگا

کێشەکانی بارسێلۆنا لە تۆمارکردنی گرێبەستەکانیدا هێشتا هەر ماون و ئەم کێشەیە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئەوەی ڤیتۆر رۆکی بە خواستن بگوازرێتەوە یانەیەکی دیکە.

بارسێلۆنا لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ڤیتۆر رۆکی هێرشبەری لاوی بەڕازیلی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام کێشەکانی یاسای دارایی خاوێن بەرۆکی بلاوگرانا بەرنادات و رەنگە ئەو یاریزانە ساڵی یەکەم نەتوانێت یاریی بۆ یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بکات.

جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە بارسا بەهۆی یاسای دارایی خاوێن سەرەتا دەبێت دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانەکانی بێت، بە پێچەوانەوە ناوی یاریزانە نوێیەکانی تۆمار ناکرێت.

هەرچەندە ئەم هاوینە چەند یاریزانێک ریزەکانی بارسێلۆنایان جێهێشتووە، بەڵام هێشتان ئەو یانەیە نەگەیشتووەتە ئەو رادەیەی کە لالیگا داوای کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button