هاڤێرتز لە پێناو ئارسیناڵ ئۆفەری یانەکەشی رەتدەکاتەوە
یاریگا
کای هاڤێرتز هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت وەرزی داهاتوو یاریی بۆ ئارسیناڵ بکات و بەم هۆیەوە ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی رەتدەکاتەوە.
تۆڕی هەواڵی ESPN زانیاری دەستکەوتووە، کای هاڤێرتز کارگێری یانەی چێڵسی ئاگادارکردووەتەوە کە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و دەیەوێت وەرزەی داهاتوو یاریی بۆ ئارسیناڵ بکات، ئەمەش دەرفەتێکی زۆر باش دەبێت بۆ گەنەرز بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی ئەو یاریزانە بگوازنەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی گەنەرز و هێرشبەرە ئەڵمانیەکە لەگەڵ یەکتر گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئێستا تاکە بەربەست ڕێککەوتنە لەگەڵ بلوز.
پێشتر هەوڵەکانی ئارسیناڵ بۆ کای هاڤێرتز لەلایەن چێڵسییەوە ڕەتکرایەوە، بەڵام هێرشبەرە ئەڵمانییەکە دەیەوێت پەیوەندی بە گەنەرزەوە بکات و ئێستاش پێشنیارە نوێیەکەی چێڵسی ڕەتکردووەتەوە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.