گواردیۆلا: گوندۆگان دەیەوێت بڕوات و هەمووان دەزانن ئێمباپێ کام یانەی دەوێت
یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەوڵی گواستنەوەی ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی دەدات، پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەکەش دەنگۆکان پشت راستدەکاتەوە.
لە دیمانەیەکدا کە بەشێکی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە راهێنەرە کەتەلۆنیەکەی ستیزن لەبارەی دەنگۆی گرنگیدانی بارسا بە ناوەڕاستکارەکەیان دەڵێت
ئاگاداری ئەوەم بارسێلۆنا ئارەزووی گواستنەوەی گوندۆگان دەکات، بەڵام ئێمە زۆر ئارەزووی ئەوەمان هەیە لە یانەکەمان بمێنێتەوە! هیوادارم لەگەڵمان بمێنێتەوە. هەر کاتێکیش بارسا سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی، ئەوا یاریزانێکی نایاب و خەیاڵی دەستدەکەوێت
گوندۆگان ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەل مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت، یانەکەی ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا رازی بە نوێکردنەوەی نەبووە.
گواردیۆلا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەلێت کە ئەوان بە هیچ شێوەیەک بیر لە گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ ناکەن و دەڵێت
ئێمە گرێبەست لەگەڵ کیلیان مباپێ ناکەین، ئەو پەیوەندی بە مان سیتی ناکات و هەمووتان دەزانن دەیەوێت بچێتە کوێ و یاریی بۆ کامە یانە بکات