بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

کیلیان ئێمباپێ مانەوەی خۆی لە پاریس سانجێرمان دووپاتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی مانەوەی خۆی لە پاریس سانجێرمان بۆ وەرزێکی دیکەش دووپاتکردەوە.

رۆژنامەی زە ئەتڵەتیک بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ خۆی یەکلایی کردووتەوە، بۆ وەرزێکی دیکەش لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە، دواتریش بڕیاری کۆتایی لە بارەی داهاتووی دەدات.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە دوو هەفتە لەمەوبەر پەیامێکی بۆ یانەکەی نارد، ئاگاداری کردنەوە کە بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کارا ناکات و لە هاوینی داهاتوو پاریس جێدەهێڵیت.

کیلیان لە نوێترین لێدوانی بۆ پێگەی تێلێفووت گوتی:

پێشتریش گوتوومە من لە پاریس دەمێنمەوە، بابەتەک روونە، لە ماوەی ساڵێکدا گۆڕانکاری زۆر روودەدەن و لە پاریسیش شتی زۆر روودەدات

پاریس سانجێرمان جەخت لەوە دەکاتەوە ئامادە نین بەبێ بەرامبەر دەستبەرداری ئێمباپێ بن، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بۆیە باس لەوە دەکرێت یانەکە نیازی وایە لەم هاوینە ئاسکەکەی بفرۆشێت.

ریال مەدرید نزیکترین یانەیە لە لاوە تەمەن 24 ساڵانییەکە، پێشتریش نزیکبوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات، بەرلەوەی ناوبراو بەشێوەیەکی دراماتیکی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێبکاتەوە.

گۆڵکارەکەی پاریس ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسادایە و ئامادەکاری دەکات بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی یۆنان، لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، کە ئەمشەو لە ستاد دی فڕانس یارییەکە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button