ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤاندۆڤسکی: هەموو رۆژێک باس لە مێسی دەکرا کەچی هیچ بنەمایەک بۆ گەڕانەوەی نەبوو

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا جەختیکردەوە، چیرۆکی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا و کاردانەوەی لە میدیاکان، نیگەرانی کردووە.

هێرشبەری نێودەوڵەتی پۆڵەندی لە هاوینی ساڵی 2022 لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، لیڤا روونیکردەوە، رۆژانە باس لە گەڕانەوەی لیۆ مێسی بۆ بارسا دەکرا، تاوەکو لە کۆتاییدا چوونی بۆ ئینتەر مەیامی یەکلایی بووەوە.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە پێی وایە، راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان تەنیا لەلایەن کەسانی نێو میدیاوە دەوروژێندران، لە لێدوانێکیدا بۆ TVP Sports روونیکردەوە

بەڕاستی هیچ مانا بۆ ئەو زانیاریانە نییە کە رۆژانە بڵاودەکرانەوە، دەگوترا ئەمڕۆ 90% لە گەڕانەوە نزیکە و دواتر رێژەکە بۆ 10% کەمدەبووەوە. ئەستەمە بتوانیت بە دوای زانیارییەکانی بارسێلۆنا بکەویت. زۆربەی هەواڵ و زانیارییەکان لەلایەن ئەو کەسانەوە دەنووسرێن کە لە میدیاکان کار دەکەن. کاتێک ویستم زانیارییە راستەقینەکە بزانم، دەمزانی پەیوەندی بە کێ بکەم و دۆخەکەش شارەزا بووم.

مانگی رابردوو، لیڤاندۆڤسکی حەزی یاریکردنی شان بە شانی مێسی ئاشکرا کرد، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، بەڵام لە کۆتاییدا مێسی نەیتوانی بگەڕێتەوە بارسا و چووە ئینتەر مەیامی.

یاریزانی 34 ساڵان لە 20ی ئەم مانگە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەندا رووبەڕووی مۆلدۆڤا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button