وەلید رەگراگی: بەمزوانە ئەمرابات پەیوەندی بە یانەیەكی نوێ دەكات
یاریگا –
وەلید رەگراگی، راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب دووپاتیكردەوە سوفیان ئەمرابات ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەكەی و یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی بەمزوانە پەیوەندی بە یانەیەكی نوێ دەكات.
لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا ئەمرابات نزیك بوو لە جێهێشتنی یانەكەی، بەڵام ئیدارەی فیۆرێنتینا رەتیانكردەوە دەستبەرداری ببن.
رەگراگی لە لێدوانێكیدا كە دەیلی مەیل بڵاویكردووەتەوە ووتی: رێگەم دا بە ئەمرابات كە یەكەی مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێبهێڵێت.
بەردەوام بوو ووتی: لەم ساڵدا یاری زۆری كردووە، نامەوێت پەستان بخەمە سەری، بە تایبەت لە كاتێكدا كە بەمنزیكانە گرێبەست لەگەڵ یانەیەكی نوێدا واژۆ دەكات.
Walid Regragui (Moroccan national team manager): "Sofyan Amrabat will sign for a new club." pic.twitter.com/sOawT1KJ2r
— Barça Universal (@BarcaUniversal) June 18, 2023
هەریەك لە یانەكانی مانچێستەر یونایتد، بارسێلۆنا، باترن میونشن، ئاتلێتیكۆ مەدرید و لیڤەرپوول هەوڵی بەدەستهێنانی ناوەڕاستكارە 26 ساڵانەكە دەدەن.
ئەمرابات لە یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ئاستێكی نایابی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی پێشكەش كرد و توانیان ببنە چوارەم لە ئاستی جیهان.