ئینگلتەرا

سۆلشایەر دەگەڕێتەوە مانچێستەر

Yariga App

یاریگا

ئۆلێ گێنار سۆلشایەر راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد دەگەڕێتەوە ئەو یانەیە، ئەگەر شێخ جاسم سەرکەوتوو بوو لە کڕینەوەی یانەکە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەگەر شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی لە هەوڵەکانی دەستبەسەرداگرتنی یانەی مانچستەر یونایتد سەرکەوتوو بێت، دەکرێت پێشوازی لە ئۆلی گونار سۆلشایەر بکرێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد.

شێخ جاسمی قەتەری و ملیاردێری بەریتانی سێر جیم ڕاتکلیف ماوەیەکی زۆرە کێبڕکێی یەکتری دەکەن بۆ کڕینی سەرجەم پشکەکانی شەیتانە سوورەکان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی، شێخ جاسم ئامادەیە یاریزان و راهێنەری پێشووی مان یونایتد بگەڕێنێتەوە یانەکەی و پۆستێکی کارگێری پێ بدات

بابەتی زیاتر

Back to top button