ئاسیائینگلتەرا

یوێفا: سعوودییە هەڵەدەکات و پەشیمان دەبێتەوە

Yariga App

ئەلێکساندەر چێفیرین سەرۆکی یوێفا دڵنیایی دەدات بە یانەکانی فیدراسیۆنەکەی ترسییان نەبێت لە پارەی بێ شووماری سعوودییەکان و پڕۆژەکەیان بە هەڵە ناودەبات.

سعوودیە پارەیەکی زۆری تەرخانکردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ بۆ وڵاتەکەیان، ئەمەش ترسی ئەوەی لای یانەکان دروست کردووە کە دەتوانن وا لە یاریزانەکانیان بکەن، جێیان بهێڵن و رووبکەنە ئەو وڵاتە.

ئەم پرسە رووبەرووی سەرۆکی یوێفا کرایەوە لەلایەن کەناڵی نۆسی هۆڵەندی و ئەویش وتی ”

نا، نا، نا. هەرگیز مەترسی نیە بەڵام پێم وایە هەڵە دەکەن و کارێکی دروست نیە بۆ تۆپی پێ سعوودی. بۆچی هەڵەیە ؟ چونکە باشترە ئەو پارەیە لە پەرەپێدان بە ئەکادیمییاکان  و پێگەیاندنی یاریزانی وڵاتەکەیان خەرج بکەن. سیستەمی گواستنەوەی یاریزان لە کۆتایی کاروانی وەرزشییان پەرە بە تۆپی پێ نادات. هەمان هەڵەی چین دووبارە دەکەنەوە و ئەوانیش یاریزانیان لە کۆتاییەکان گواستەوە و ئەنجامی نەبوو.

پێشتر چین هەمان بیرۆکەی بەکارهێنا و چەندین ئەستێرەی دیاری گواستەوە بەڵام زۆرێک لەو یانانەی پارەیەکی زۆرییان خەرجکرد رووبەرووی کێشەی دارایی گەورە هاتنەوە. جگە لەوەی هیچ کاریگەرییەکی بەجێ نەهێشت لەسەر پێشڤەچوونی تۆپی پێ لەو وڵاتە و هەڵبژاردەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button