ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
مۆرینهۆ هەوڵی رازیکردنی ڤێراتی دەدات
یاریگا- مارکۆ ڤێراتی بووەتە جێگەی خواستی خۆزێ مۆرینهۆ و هەوڵ دەدات رازیبکات رووبکاتە رۆما.
بەگوێرەی رادیۆی رۆما، یانەکە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە و تاوەکو بزانن هەڵوێستیان چۆنە لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە. هەروەها کۆریێری دیلا سیێرا دەڵێت مۆرینهۆ بە تایبەت پەیوەندی پێوەکردووە و قسەی لەگەڵ یاریزانەکە کردووە.
ڤێراتی لە رابردوودا بەشێکی گرنگی پێکهاتەی پاریس بوو بەڵام ئەو متمانەیەی جارانی نەماوە و یانەکە دوو دڵن لە هێشتنەوەی یاخود فرۆشتنی ناوەڕاستکارە ٣٠ ساڵەکە.
دیلا سیێرا دەشڵێت کێشەی ئەم گواستنەوەیە لە مووچە بەرزەکەی یاریزانەکەدا دەبێت، هەربۆیە رەنگە بۆ وەرزێک بە خواستن بێت لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەیی بۆ ساڵی دواتر.