ئینگلتەراگرنگترین

گاكپۆ: محەمەد سەڵاح سەركردەی راستەقینەی لیڤەرپوولە

Yariga App

یاریگا –

كۆدی گاكپۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ستایشی ئاستی محەمەد سەڵاحی كرد و بە سەركردەی راستەقینە باسی دەكات.

لە ماوەی گواستنەوەكانی زستانەدا گاكپۆ لە ئایندهۆڤنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد دوای ئەوەی ئاستێكی بەرزی لە جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا پێشكەشكرد.

لیڤەرپوول كۆتایی بەم وەرزەی پرێمەرلیگ هێنا لە پلەی پێنجەمی خولەكە و بەوەش نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

گاكپۆ لە لێدوانێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی میرەر ووتی: لە لیڤەرپوول كەسێك هەیە سەركردایەتی هێڵی پێشەوە دەكات، ناوی محەمەد سەڵاحە، ناتوانی بە قسەكردن مافی تەواوی پێ بدەیت.

بەردەوام بوو ووتی: هەموو ئەو کارانەی کە لە یاریگادا وەک هێرشبەر ئەنجامی داوە و مانەوەی ئاستەکەی لە بەرزترین ئاستدا بۆ چەندین ساڵ بە تەواوی سەرسوڕهێنەرە، هەر بۆیە ئەم پیاوە وەک پێشەنگی ڕاستەقینەی هێڵی پێشەوەمان دەبینم.

وەرزی رابردوو سەڵاح لەگەڵ رێدز لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان 29 گۆڵی كرد و 15 گۆڵیشی درووست كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button