ئاسیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەهلی دوو ئەستێرەی پرێمەرلیگی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

ئەهلی سعودی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئێدوارد مێندی، گۆڵپارێزی چێڵسی دەکات.

رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەهلی پەیوەندییەکانی لەگەڵ نوێنەرانی مێندی دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.

ئەهلی دەیەوێت گۆڵپارێزێکی بیانی بگوازێتەوە ریزەکانی، چونکە پلانەکانی دەستەی کارگێڕی روونن و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو کێبڕکێ لەسەر خولی رۆشنی سعودی بکەن.

مێندی بەشداری لە 12 یاری وەرزی رابردوودا لەگەڵ بلوز کرد و لەو یاریانەدا، 17 گۆڵی لێکرا و تەنیا یەک کلین شیتی تۆمار کردبوو.

لە لایەکی دیکەوە، ئەهلی هەوڵی جدی بۆ گواستنەوەی ریاز مەحرز، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی جەزائیر دەستپێکردووە و ئێستا هەردوولا نزیکن لە رێککەوتن، هەرچەندە هەندێ راپۆرت باس لە گواستنەوەی مەحرز بۆ نەسر دەکەن.

ئەهلی ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە خولی پلەیەک، ئەمەش دوای بەدەستهێنانی نازناوی خولی پلە دووی سعودیە.

گرێبەستی مێندی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت، بەڵام بەهۆی کەمی بەشدارییەکانی، گۆڵپارێزە سێنیگالییەکە، دەیەوێت ستامفۆرد بریج جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button