ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامانجی مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام قسە لەبارەی داهاتووی دەکات

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی برێنتفۆرد دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا تاقی بکاتەوە.

گۆڵپارێزی 27 ساڵان، ئاستێکی بەرزی لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ پێشکەش کرد و ئەمەش وایکردووە، سەرنجی گەورەکانی بەهێزترینی خولی جیهان بۆ خۆی رابکێشێت.

رایا رۆڵێکی سەرەکی لە ئەنجامە باشەکانی برێنتفۆرد هەبوو. گرێبەستی رایا لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەر دەچێت و پێگەی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی هوگۆ لۆریس، کە ریزەکانی سپێرزی جێهێشت.

رایا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی تایمز روونیکردووەتەوە

ئامانجی گەورەم هەیە و دەمەوێت هەنگاوێکی دیکە لە کاروانی وەرزشیم بنێم. دەمەوێت هەوڵی بەدەستهێنانی نازناو بدەم و لەسەر ئاستی ئەوروپا رکابەری بکەم. ئێستا تەمەنم 27 ساڵە و هەست دەکەم کاتی ئەوەیە قۆناخێکی نوێ دەست پێبکەم. چەندین بژاردەم لەبەردەمە، بەڵام دەبێ یانەکەشم رێگەم پێ بدات.

مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام کێبڕکێی توند لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی رایا دەکەن، ئەو لە بارەی داهاتووی خۆی دەڵێت

من یاریزانێکی پیشەگەرم. ئەگەر لە برێنتفۆرد بمێنمەوە، باشترین ئاستی خۆم پێشکەش دەکەم، ئەمە کاری منە. ئەگەر بمێنمەوە، هەوڵ دەدەم وەرزێکی باشتر لە وەرزی رابردوو پێشکەش بکەم.

دەیڤد رایا بەشداری لە 38 یاری برێنتفۆرد لە پرێمەرلیگدا کرد و یارمەتیدان پلەی هەشتەم بەدەستبهێنن. لە کۆی یارییەکان تەنیا 46 گۆڵی لێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button