ئه‌وروپا

هالاند لە وڵاتەکەی خۆی ئەو کەسە نییە کە بیری لێدەکەینەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند لە نەرویج ئەو ئەستێرە گەورەیە نییە کە سەرنجی هاندەرانی تۆپی پێی بۆ لای خۆی راکێشاوە. نەرویجیەکان رانەهاتوون بە هەبوونی ئەستێرەی مەزنی تۆپی پێ.

ئێرلینگ هالاند کاتێک دەگەڕێتەوە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، بە تەواوی لە جەنجاڵی بوون بە ئەستێرەیەک لە خولی ئینگلیزی دوورکەوتووەتەوە. لە شوقەیەکی 2.6 ملیۆن پاوەنددا لە دیارترین شەقامی پایتەخت ژیانێکی ئارام دەژی، بەبێ ئەوەی هاندەرانی لە دەوری کۆببنەوە و بێزاری بکەن.

لە ئۆسلۆ هیچ تابلۆی ریکلامی گەورە یان وێنەی زەبەلاحی ئەستێرەکان  لە سەر دیوارەکان نییە. بوون بە کەسایەتیەکی بەناوبانگ رووداوێکی نوێ و تازەیە بۆ خەڵکی نەرویج، ئەوان بەم شتە رانەهاتوون.

ماتس ئارێنتزن، پەیامنێری رۆژنامەی ڤی جی روونی دەکاتەوە: “ئێمە رانەهاتووین بە هەبوونی ئەستێرەکان”. پۆستەری گەورە بەشێک نین لە کلتوری ئێمە. ئێمە سۆسیالیستین، یاسایەک هەیە لە نەرویج باس لەوە دەکات کە نابێت خۆت لە کەسانی تر باشتر و گەورەتر بزانیت.

هەندێک کەسیش بە هۆکاری سیاسی رەخنەی لێدەگرن، چونکە پێیان وایە هالاند هاوکاری خاوەنە ئیماراتیەکانی مانچێستەرسیتی و بازرگانی کردنیان بە وەرزش دەکات.

هەندێکی تریش رەخنەی لێدەگرن کە فڕۆکەیەکی تایبەتی هەیە، چونکە خەمی ژینگەیان هەیە و دەڵێن ژینگە پیس دەکات. جگە لەوەش خەڵکی لەوێ کەمێک شەرمنن. دوای مەشقکردن لە دەرەوەی یاریگا رەنگە 10 منداڵ چاوەڕێی ئەوە بن کە هاڵاند بێت و واژۆیان بۆ بکات. بەڵام لە وڵاتانی تر بارودۆخەکە تەواو جیاوازە کاردانەوەی زۆر بەهێزترە هەیە.

لە نەرویج هیچ بانگەشەیەکی گەورە بەتایبەت بۆ کەسێک ناکرێت. هەروەها هەڵبژاردەی نەرویجیش لە هۆتێلێکی مامناوەنددا دەمێننەوە، نرخی هەر شەو مانەوە لە هۆتێلەکە 180پاوندە، هەروەها  هۆتێلەکە پێنج خولەک لە یاریگا دوورە. هاڵاند لە ولاتەکەی خۆیدا بەناوبانگە، بەڵام کاردانەوەی خەڵکی ولاتەکەی تەواو جیاواز ترە لە وڵاتانی تر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button