یاریگا –
ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنا، عوسمان دێمبێلی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی مارکا وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی دایەوە، باسی لە حەز و ئارەزووەکانی خۆیشی کرد.
لە دەستپێکی چاوپێکەوتنەکە، عوسمان گووتی:
بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستەکەم تا 2027 نوێ بکاتەوە، منیش لە یانەکە دڵخۆشم، بریکاری کارەکانم لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یانەکە بۆ واژۆ کردنی گرێبەستێکی نوێ
هەروەها عوسمان بەمشێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێکی ژیانی تایبەتی خۆی دایەوە:
باشترین هاوڕێت لە بارسێلۆنا؟
وەڵام: گاڤی
باشترین هاوڕێت کێیە لە جیهانی تۆپی پێ؟
وەڵام: ئۆپامیکانۆ
هەرگیز نەتتوانی دەستبەرداری چ خواردنێک ببیت؟
وەڵام: مۆز
قاوە یان چا؟
وەڵام: قاوە
باوەڕت بە خورافیات هەیە؟
وەڵام: نەخێر
حەزت لە چ جۆرە مۆسیقایەکە؟
وەڵام: راپ
جیگە لە تۆپی پێ بەهرەی دیکەت هەیە؟
وەڵام: نەخێر
زیاتر چێژ لە گۆڵ یان ئەسیست وەردەگریت؟
وەڵام: ئەسیست
لە ژیانی وەرزشیتدا وەک یاریزانی تۆپی پێ زۆر قەرزاری کێیت؟
وەڵام: توخێل و چاڤی
کچێکی بچوکت هەیە، حەزدەکەیت چەند منداڵت هەبێت؟
وەڵام: سێ یان چوار
چی شتێک بۆ یاریزانی تۆپی پێ ناخۆشە؟
وەڵام: ناتوانیت بە ئازادی بچیتە سەر شەقام، هەموو کەس دەتناسێتەوە
بتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ریال مەدرید بکەیت کێ دەبێت؟
وەڵام: لوکا مۆدریچ
عوسمان بە درێسی بارسێلۆنا 185 یاری کردووە، 40 گۆڵی کردووە و 43 گۆڵیشی بۆ یانەکەی درووستکردووە.