ئه‌مریکاگرنگترین

سکۆلاری لە بڕیاری وازهێنان پەشیمان دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لویز فیلیپێ سکۆلاری، راهێنەری پێشووتری هەڵبژاردەی بەرازیل لە بڕیاری وازهێنان پەشیمان دەبێتەوە.

سکۆلاری دوای گفتوگۆییەکی زۆر، لە بڕیاری وازهێنانی لە راهێنەرایەتیکردن پەشیمان بووەوە و تاوەکو دیسێمبەری ساڵی 2024 ئەرکی راهێنەرایەتی ئاتلێتیکۆ مینیرۆ لە ئەستۆ دەگرێت.

سکۆلاری بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ راهێنەرایەتی چەندین یانە و هەڵبژاردەی کردووە و چەندین دەستکەوتی گەورەشی بەدەستهێناوە و جیا لەمەش، شکستی گەورەی تۆمار کردووە.

سکۆلاری سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەرازیلی بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2002 کرد، هەروەها لە مۆندیالی 2014 شکستێکی گەورەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆمار کرد، کاتێک 7-1 شکستیان هێنا.

لەلایەکی دیکەوە، سکۆلاری سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی کرد، بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی یۆرۆی 2004 و هەروەها هەڵبژاردەکەی گەیاندە قۆناخی پێش کۆتایی جامی جیهانی 2006 و بۆ ماوەی حەوت مانگیش راهێنەری چێڵسی بوو.

لەسەر ئاستی بەرازیل، سکۆلاری نازناوی خولی بەرازیلی و جامی لیبێرتادۆرێسی لەگەڵ یانەکانی گرێمیۆ و پالمێراس بەدەستهێناوە و هەروەها خولی نایابی چینی و چامپیۆنزلیگی ئاسیای لەگەڵ گوانژۆی چینی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button