ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا نزیکترین یانەیە لە بەدەستهێنانی ئێلکای گوندۆگان

سەرەڕای ئۆفەرە باشەکەی بارسا، گومانێک کەوتووەتە دڵی ئەستێرە ئەڵمانییەکە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا نزیکترین یانەیە لە بەدەستهێنانی تواناکانی ئیلکای گوندۆگان و گرێبەستێکی سێ وەرزی پێشکەش یاریزانەکە کردووە.

پێگەی زە ئەتڵەتیک بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی مانچێستەر سیتی، ئێلکای گوندۆگان و گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ وەرز پێشکەش بە ناوەڕاستکارەکەی سیتیزن کردووە.

گوندۆگان لە کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت، تا ئێستا داهاتووی نادیارە.

یاریزانە ئەڵمانییەکە ئامانجی سەرەکی چاڤی هێرناندێزە لەم هاوینەدا، پاش ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە شکستی هێنا لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی و ئەفسانەکەی پێشووی بارسا پەیوەندی بە ئینتەر میامییەوە کرد.

ستراتیژییەتی بارسا لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە زۆر پەیوەستە بە ئێلکاییەوە، تاکە هێرشبەری کواڵێتی بەرز و بە ئەزموونە نزیکبێت لە یانەکە، چاڤی و لاپۆرتاش خەون بە واژۆکردنی گرێبەست دەبینن لەگەڵیدا.

چاڤی پێشتر گفتوگۆی لەگەڵ کاپتنەکەی بلو موون کردووە، بۆی روونکردووەتەوە کە چەندە پێویستە بۆ تیپەکەی، رۆڵی یاریزانەکەی لە پێکهاتەی وەرزی داهاتووی یانەکەدا بە گرنگ وەسفکردووە.

بەڵام گومان هەیە بەڵێنەکانی چاڤی و ئۆفەرە سێ وەرزییەکەی بارسا بەسبێت بۆ رازیکردنی گوندۆگان، چوونکە یانەکە ناتوانێت دڵنیایی ئەوە بە گوندۆگان بدات کە ناوی تۆماربکرێت لەلایەن لالیگا.

لە لایەکی دیکە مانچێستەر سیتی و پێپ گواردیۆلای راهێنەر سوورن لەسەر پارێزگاریکردن لە تواناکانی ئێلکای و هەوڵی رازیکردنی بە مانەوەی دەدەن لە ئینگڵتەڕادا، بەڵام یاریزانەکە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە.

بارسێلۆناش چاوەڕوانی وەڵامی یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە بووە لەدوای بە دەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ و شکست هێنان بە ئینتەر میلان لە یاری کۆتاییدا، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان پێنەگەیشتووە.

لە کاتی ئاهەنگگێڕانەکانی مانچێستەر سیتیدا، لە گرتە ڤیدیۆییەک دەردەکەوێت جاک گریکیش، هەوڵی رازیکردنی بێرنانردح سیلڤا دەدات بە مانەوەی لە یانەکەدا، بەڵام هیچ هەوڵێکی وا لەگەڵ گوندۆگان نەدراوە، کە گوندا لە ساڵی 2016 یەکەم یاریزان بوو گواردیۆلا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرد.

بارسێلۆنا چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی گوندۆگانە، ئەگەر بڕیار بدات لە سیتی بمێنێتەوە گورزێکی کوشندە بەر بارسا دەکەوێت، یانەکە دەبێت لە سفرەوە بەدوای شوێنگرەوەیەک بگەڕێت.

بۆچی بارسێلۆنا ئەوەندە گۆندۆگانی بە دڵە؟

بارسێلۆنا پێویستییەکی زۆری بە گواستنەوەی یاریزانێکی هێرشبەری هێڵی ناوەڕاست هەیە. پێویستیان بە یاریزانێکە کە بتوانێت پاڵپشتی و هاوکارت پێدری بکات لەرووی دروستکردنی هەلی گۆڵەوە، لێهاتووییەکی تەواوی لە یاریکردن لە نێوان هێڵەکاندا هەبێت.

سەرجەم ئەم تایبەتمەندیانە لەو ئەستێرە ئەڵمانییەدا بوونی هەیە، لەبەر ئەم هۆکارەیە چاڤی زۆر هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button