بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دواین پێشهاتەكانی نێوان پاریس و ناگلیسمان

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا دواین پێشهاتەكانیان سەبارەت بە رێككەوتنی پاریس سان جێرمان و جولیان ناگلیسمان بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانە فەڕەنسیەكە ئاشكرا كرد.

یانەكەی پایتەختی فەڕەنسا بڕیاریداوە كریستۆڤ گالتیێ لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە دووربخاتەوە.

بەپێی زۆربەی راپۆرتەكان پاریس سان جێرمان لە گفتۆگۆیەكی چڕدا بووە بۆ ئەوەی ناگلیسمان وەك راهێنەری نوێی یانەكەی دیاری بكات.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی لیكیپ گفتوگۆكانی نێوان پاریس سان جێرمان و جولیان ناگلیسمان كۆتایی پێهاتووە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە ناگلیسمان نابێتە راهێنەری پاریس سان جێرمان لە وەرزی داهاتوودا و هەردوولا كۆتاییان بە گفتۆگۆكانی نێوانیان هێناوە.

لە راپۆرتەكەی لیكیپ هاتووە، بەهۆی نەگەیشتنە رێككەوتن لە نێوان ئیدارەی یانە فەڕەنسیەكە و راهێنەرەكەی پێشووی بایرن میونشن لەسەر وردەكاریەكانی گرێبەستەكەی، كۆتاییان بە دانوستانەكانی نێوانیان هێناوە.

رۆژنامەکە لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەردوولا نەگەیشتنە رێککەوتن، ئەمەش وایكرد دەرگای گفتوگۆکانی نێوانیان دابخەن، پاریس سانجێرمان دەچێت بەدوای راهێنەرێکی دیکەدا دەگەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button