نەسڕ حەكیم زیاشی دەوێت

یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی نەسڕی سعودی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ حەكیم زیاش ئەستێرەی مەغریبی یانەی چێڵسی ئینگلیزی واژۆ بكات.
زیاش بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت لەگەڵ چێڵسی، وەرزی داهاتوو هەلی یاریكردنی پێنەدرا لەلایەن هیچ كام لە راهێنەران گراهام پۆتەر و تۆماس تۆخێل.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی فووت مێركاتۆ حەكیم زیاش داواكراوە لەلایەن خولی رۆشەنی سعودی و بەتایبەت یانەی نەسڕی هەمان وڵات.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە یانە سعودیەكە كە ئەفسانەی پۆرتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری بۆ دەكات، ئامادەیە ئۆفەرێكی گەورە پێشكەش بكات بۆ ئەستێرە مەغریبیەكە.
Hakim Ziyech with a super finish the last time we faced Palace! ✨ pic.twitter.com/4BpG8j3BjE
— Chelsea FC (@ChelseaFC) April 14, 2022
مێركاتۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، نەسڕ دەیەوێت سوود لەو بارودۆخەی یاریزانەكە وەربگرێت كە ئێستا لەگەڵ چێڵسی پێیدا تێدەپەڕێت.
لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا زیاش نزیك بوو لەوەی بە خواستن پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە بكات، بەڵام لە خولەكەكانی كۆتاییدا هەموو شتێك كۆتایی هات و گرێبەستەكەی نەكرا.