ئیسپانیا
ئانچێلۆتی لە کارگێری ریال مەدرید توڕەیە
یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدرید بەهۆی بێ بەڵێنیەکانی کارگێری یانەکەی نیگەرانە.
ماڵپەری Relevo ئاشکرای دەکات راهێنەرەکەی مێرنگی بەهۆی ئەوەی کارگێری یانەکەی تاوەکو ئەم ساتە ئەو یاریزانانەی داوای کردوون گرێبەستیان لەگەڵ نەکردوون نیگەرانە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کێشە لە نێوان هەردوولا دروستبووە، بەڵام ئەستەمە بگاتە ئەو رادەیەی راهێنەرەکە ئەو یانەیە جێبێڵێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کارلۆ ئەم هاوینە سەرەتا داوای کای هاڤێرتز هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی کرد، بەڵام بەهۆی زۆری نرخی یاریزانەکە یانەکەی پاشگەزبووەوە لە گواستنەوەی.