
یاریگا
کایل والکەر بەرگریکاری بالی راستی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا نزیکە لەوەی ریزەکانی یانەکەی بە یەکجاری جێبێڵێت و رەنگە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوە بکات.
رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، دانوستانەکان بۆ گواستنەوەی کایل والکەر بۆ بایرن میونشن بەردەوامن، تا ئێستا ڕێککەوتنی کۆتایی نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو بەرگریکارە ئینگلیزییە دوای بردنەوەی سێ ناسناوی ئەم وەرزە لەگەڵ مان سیتی ئەم تیپە جێبهێڵێت.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە هیچ کێشەیەک نابێت سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر تێچووی گواستنەوەی نێوان مانچستەر سیتی و بایرن میونشن. ئەو یاریزانە دڵتەنگە بەهۆی سنوورداربوونی ماوەی یاریکردن لە تیپەکەی گواردیۆلا، بۆیە بڕیاریداوە یانەکەی جێبێڵێت.
والکەر کە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان لەسەر کورسی یەدەگ بوو، ڕێگەی پێدراوە شانبەشانی جواو کانسێلۆ مان سیتی جێبهێڵێت. بەهۆی ئەوەی بنیامین پاڤارد بەرپرسانی بایرن میونشنی ئاگادار کردووەتەوە کە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، باڤارییەکان هەنگاویان ناوە بۆ کڕینی بەرگریکارەکەی یانەی مانچستەر سیتی.