ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێدەرسۆن: هیوادارم گوندۆگان لە مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێدەرسۆن مۆرایس، گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هیوادارە ئێلكای گوندۆگان لە یانەكەیان بەردەوام بێت.

زۆربەی سەرچاوەكان ناوی گوندۆگانیان بە بارسێلۆناوە بەستووەتەوە بۆ شوێنگرتنەوەی سێرجیۆ بۆسكێتس لە ریزەكانی یانە كەتەلۆنییەكە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە ئێدەرسۆن ووتی: هیوادارم ئێلکای باشترین بڕیار بۆ خۆی و خێزانەکەی بدات، هیوادارم لە مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە، ئەو کاپتنی ئێمەیە و یاریزانێکی زۆر گرنگە.

بەردەوام بوو ووتی: قسەم لەگەڵ نەكردووە سەبارەت بە داهاتووی، بەڵام متمانەم هەیە كە وەرزی داهاتوو لەگەلمان بەردەوام دەبێت.

گرێبەستەكەی گوندۆگان لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و دەتوانێت بە خۆڕایی بچێتە هەر یانەیەك كە بیەوێت.

چەندین ئۆفەر لەسەر مێزی یاریزانەكە هەیە لە یانەكانی سعودییە و هەروەها لەلایەن بارسێلۆناوە.

گوندۆگان لەگەڵ سیتیزن توانی لەم وەرزەدا سێ نازناو بباتەوە ئەوانیش پرێمەرلیگ، چامپیۆنزلیگ و جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

لە وەرزی رابردوودا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری لە 51 یاریدا كرد و 11 گۆڵی تۆمار كرد و 7 گۆڵیشی درووستكرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button