یاریگا-هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی پێش کۆتا شکستی بە ئیتاڵیا هێنا و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.
هەڵبژاردەی ماتادۆر هەر لە سەرەتای یارییەکەدا سوودی لە هەڵەیەکی لیۆناردۆ بۆنوچی وەرگرت و لە رێگەی یەریمی مینا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. هێندەی نەبرد چیرۆ ئیمۆبیڵ بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
یارییەکە بەو جۆرە مایەوە تاوەکو لە خولەکی ٨٤ ، جۆسێلۆ هاتە جێگەی ئەلڤارۆ مۆراتا. بە چوار خولەک دوای ئەو گۆڕانکارییە جۆسێلو توانی گۆڵی دووهەم و سەرکەوتنی ئیسپانیا تۆماربکات.
بەمجۆرە، یاری کۆتایی لە نێوان ئیسپانیا و کرواتیا لە شەوی ١٨ – ٦ دا بەڕێوەدەچێت و براوەیان دەبێتە چوارەم پاڵەوانی ئەم خولە.
تا ئێستا هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال، ئیتاڵیا و فەڕەنسا توانیوییانە بەدەستی بهێنن.