مانچێستەر سیتی دەستبەرداری کانسێلۆ دەبێت
یاریگا
جواو کانسێلۆ سەرەتای ئەمساڵ بە شێوەی خواستن گواسترایەوە بۆ یانەی بایرن میونشن و لە گرێبەستەکەیدا بڕگەی کڕینەوەی هەمیشەیی بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ هەبوو، بەڵام یانە ئەڵمانیەکە برگەکەی کارا نەکرد و ئەو یاریزانە گەڕایەوە ئینگڵتەرا.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، مان سیتی دەیەوێت پێش دەستپێکردنی وەرز چارەسەرێک بۆ جواو کانسێلۆ بدۆزێتەوە، چونکە بەرگریکارە پورتوگالییەکە لە لیستی فرۆشتنی یانەکەیدایە.
گرنگیدانی بارسێلۆنا بۆ ئەم یاریزانە جدییە و ئارسناڵیش پەیوەندی بەم یاریزانە کردووە، لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ گەنەرز، مانچستەر سیتی داوای خۆی بۆ کانسیلۆ ڕاگەیاند ئەویش 70 ملیۆن یۆرۆیە، کە زۆر جیاوازە لە ئۆفەرەکەی ئارسیناڵ.
جواو کانسێلۆی تەمەن 29 ساڵ توانی وەرزی ڕابردوو 3 گۆڵ و 9 ئەسیست بۆ یانەی مانچستەر سیتی و بایرن میونشن تۆمار بکات.