ئیتاڵیا

یوڤێنتوس دەستبەرداری دوو یاریزانی دەبێت

یاریگا

بەهۆی دووبارە بنیاتنانەوەی پێکهاتەکەی، کارگێری یانەی یوڤێنتوس بەنیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەساڵاچووەکانی نییە، بۆیە پێدەجێت گرێبەستی یاریزانەکانی وەکو ئەلێکس ساندرۆی بەڕازیلی و خوان کوادرادۆ کۆلۆمبی نوێ نەکرێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری خانمە پیرەکە سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئەلێکس ساندرۆیە، ئەگەر هەموو شتێک بەپێی پلانەکە بڕوات، پێدەچێت یاریزانەکە وەک یاریزانێکی ئازاد یانەکەی بەجێبهێڵێت.

لە لایەکی ترەوە خوان کوادرادۆی تەمەن 35 ساڵیش کە لە 30ـی حوزەیران گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم یانەیە کۆتایی دێت، پێدەچێت وەک یاریزانێکی ئازاد ئەم یانەیە بەجێبهێڵێت.

لە کۆبوونەوەی دوێنێی دەستەی کارگێڕی لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەر، یانەکە بڕیاریدا گرێبەستی کوادرادۆ نوێ نەکاتەوە و ڕێگەی پێبدات یانەکە جێبهێڵێت.

ئەلێکس ساندرۆ  تەمەن 32 ساڵ توانی لە 21 یاری ئەم وەرزە لە خولی ئیتاڵیا تەنها یەک ئەسیست تۆمار بکات. کوادرادۆ لە 45 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 2 گۆڵ و 4 ئەسیستی تۆمارکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button