ئیسپانیا

سەر دێریی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا –

رووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە سەردێری رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیادایە.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە یاریی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا کە لە شاری ئێنسخێدێ هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت رووبەڕووی یەک دەبنەوە. براوەی یارییەکەی ئەمشەو لە قۆناخی کۆتایی بەرامبەر هەڵبژاردەی کرۆواتیا یاریی دەکات کە شەوی رابردوو بە ئەنجامی 4-2 لە هەڵبژاردەی هۆڵەندای بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناخی کۆتایی.

رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیا، وێڕای گرنگیدان بە هەواڵی گواستنەوەکان، لە ناو سەردێرە سەرەکییەکانیاندا گرنگیان بەم یارییەش داوە:

رۆژنامەی مارکا وێنەی سێ ئەستێرە ئیسپانییەکە کە نازناوی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگیان بەدەستهێناوە لە بەرگی یەکەمی رۆژنامەکەیان داناوە، باسی لە گرنگی رووبەڕووبوونەوە سەرنجڕاکێشەکەی نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیا کرد و گوتی: “یاری پاڵەوانەکان: هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەوڵدەدات سەرکەوتنی خۆی بۆ یاری کۆتایی دووپات بکاتەوە” ئیسپانیا ساڵی رابردوو گەیشتە یاری کۆتایی، بەڵام هەڵبژاردەی فەرەنسا شکستی پێهێنا و نەیتوانی جامەکە بەدەست بێنێت.

هەروەها رۆژنامەی ئاس سەردێری سەرەکی ئەمڕۆی بە وێنەی جود بێلینگهام لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بڵاو کردەوە گرنگی بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دا: “گالاکسی تا ساڵی 2029”

ڤیتۆر رۆکی بەڵێ” بەرگی یەکەمی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ تایبەتە بە کۆتایی هێنان بە گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 18 ساڵەکە لە یانەی ئەتلەتیکۆ پارانێنسێ لە بەڕازیل. رۆژنامەکە بڵاویکردەوە کە گواستنەوەکە یان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت یان یاریزانەکە لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button