لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… مووچەی راستەقینەی کەریم بێنزێما ئاشکرابوو، یانەیەک لە کڕینی هاری کەین پاشەکشەی کرد
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد لە کێبڕکێی کڕینی هاری کەین پاشەکشەی کرد، چوونکە پێیوایە ئەو پارەیەی تۆتنهام داوای دەکات زۆرە – گاردیان
نیوکاسڵ یونایتد نزیکە کە گواستنەوەی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلان، نیکۆ بارێلا بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند – تەلەگراف
ئارسیناڵ هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەری یانەی چێڵسی، کای هاڤێرتز کە بلوز داوای 70 ملیۆن پاوەند دەکات – گاردیان
یوڤێنتوس ئامادە نییە بە کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەداری دوسان ڤلاهۆڤیچ ببێت، بەڵام چێڵسی دەڵێت گۆڕینەوەتان لەگەڵ دەکەین بە ئارەزووی خۆتان لە نێوان 5 یاریزان یەکیان هەڵبژێرن – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت
ئینتەر میلان لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری یانەی چێڵسی، کۆلیبالی تەمەن 31 ساڵان – کۆرێری دیلۆ سپۆرت
مانچێستەر سیتی بەرگریکاری 20 ساڵانی تیپەکەی جەیمس مەکئاتی، دەگەڕێنێتەوە پێکهاتەی یانەکە، کە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ شیفڵد یونایتد دەکرد – دەیلی مەیل
چێڵسی رکابەری ئارسیناڵ دەکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی مۆیسێس کایسێدۆ، بایرن میونشنیش چاوی لە یاریزانەکەیە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
دایڤد رایا، گۆڵپارێزی بریتفۆرد لەسەر مەرجە کەسییەکانی خۆی لەگەڵ تۆتنهام گەیشتووەتە رێککەوتن – فابریزیۆ رۆمانۆ
نۆتینگهام ئۆفەرێکی 30 ملیۆن یۆرۆیی برینتفۆردی رەتکردەوە بۆ فرۆشتنی هێرشبەری تیپەکەی برێنان جۆهانسن کە دەبووە گرانبەهاترین یاریزانی یانەکە لە مێژوودا – سکای سپۆرت
مانچێستەر سیتی دەیەوێت بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێ کانسێلۆ بفرۆشێت، بارسێلۆنا و ئارسیناڵ لە یاریزانە پۆرتوگالییەکە نزیکن — فابریزیۆ رۆمانۆ
بارسێلۆنا درێسی وەرزی نوێی یانەکەی نمایشکرد، چۆن و لە کوێ درێسی وەرزی داهاتووی بارسێلۆنا بکڕین؟ – یاریگا
تۆپی فەرمی وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگ نمایشکرا، کە کۆمپانیای نایکی بەرهەمی هێناوە – یاریگا
ناچۆ لە چەند رۆژێکی داهاتوو گرێبەستێکی نوێی کورت خایەن لەگەڵ ریال مەرید واژۆ دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ
کەریم بێنزێما ساڵانە 30 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت لە ئیتیحاد، بەبێ هەژمارکردنی پارەی مافی وێنە و گرێبەستە بازرگانییەکان – سانتی ئۆنا