یاریگا-
ئەمڕۆ چوارشەممە جود بێڵینگهام بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە کرد بە بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ.
کەمێک پێش ئێستا بێڵینگهام لە ئینستاگرام پەیامێکی ماڵئاوایی پێشکەش بە هاندەرانی دۆرتمۆند کرد، ئەمەی خوارەوە تەواوی پەیامەکەیەتی:
” لە کوێوە دەست پێبکەم، لەماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا بروسیا دۆرتمۆند گەورەترین بەش بووە لە ژیانمدا، من وەک کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ پەیوەندیم بەم یانەیە کرد و وەک پیاوێک جێیدەهێڵم، ناتوانم بە پێی پێویست سوپاسی ئەم یانەیە بکەم بۆ هەموو ئەو کارانەی کە پێشکەشیان کردم.
دەرفەتەکان، ئەزموونەکان، هەموو ئەمانە بەشێک بوون لەوەی کە پێشکەوتنێکی گەورە ببەخشن بە من، چ وەک مرۆڤێک و چ وەک یاریزانێک.
من شانازی دەکەم کە سەردەمێک نوێنەرایەتی ئەم یانەیەم کردووە، سوپاسی هەموو یاریزانەکان و ڕاهێنەرەکان و ئیدارە و کارمەندانی دۆرتمۆند دەکەم بۆ هەموو ئەو کاتەی پێکەوە بووین.
هەمیشە دۆرتمۆند لە دڵمدا دەمێنێتەوە، وە هەرگیز کاریگەری یانەکە لەسەر ژیانم لەبیر ناکەم. هیوای باشترین بۆ ئەم یانەیە دەخوازم لە داهاتوودا.