ئیسپانیا

ئەمڕۆ میکاییل دەبێتە یاریزانی بارسێلۆنا

یاریگا

میکاییل فای یاریزانی لاوی سەنیگالی ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و پاشان بە شێوەیەکی فەرمی دەبێتە یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یاریزانە لاوەکە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و دواتر واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە دەکات و بە میدیاکان دەناسێندرێت.

میکاییل فای لە دایکبووی ساڵی 2004ـە و لە ریزەکانی یانەی NK Kustosija کرواتی یاریی دەکات و یاریزانی هێلی بەرگریە، ئەو یاریزانە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 14 یاریی کردووە و خاوەنی 1 گۆڵ و 1 ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button