ئه‌ڵمانیا

موسیالا: دڵخۆشم بە چوونی بێلینگهام بۆ ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا

جەمال موسیالا ناوەڕاستکاری لاوی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دڵخۆشە بە چوونی جود بێلینگهام یاریزانی پێشووی بورووسیا دۆرتمۆند بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

دوای پەیوەندی کردنی ئەستێرە ئینگلیزیەکەی زەردەواڵەکان بە ریزەکانی یانە شاهانەکە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانە باڤارییەکانی ستایشی ئەم هەنگاوەی ئەو یاریزانە دەکات و لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی دەڵێت

زۆر دڵخۆشم کە جود پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە. بەم گواستنەوەیە هەنگاوێکی گەورەی ناوە لە ژیانی وەرزشیدا، یاریزانانە لاوەکان لە ریال مەدرید زۆر بە خێرایی بەناوبانگ دەبن. لالیگا کەمێک زیاتر سەرنجی جیهانی لەسەرە، بەڵام ئاستە باشەکان هەرگیز ناشاردرێنەوە، جا چ لە بیرمینگهام و دۆرتمۆند بێت یان لە میونشن و مەدرید

جود بێلینگهام بە گرێبەستێکی 103 ملیۆن یۆرۆیی پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کردووە و بڕیارە دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان ئەو یاریزانە بەشێوەیەکی فەرمی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات و بە میدیاکان بناسێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button