وێنە- درێسی یەكەمی ریال مەدرید بۆ وەرزی 2023/24

یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی درێسی نوێی یانەكەی بۆ وەرزی 2023/24 ئاشكرا كرد.
كۆمپانیای ئەدیداس دیزاینی درێسی وەرزی داهاتووی یانە شاهانەكەی كردووە.
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ چوارشەممە درێسی یەكەمی یانەكەی بۆ یارییەكەیان وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
🤍🎶 Llevo tu camiseta, pegada al corazón.
🆕👕 ¡Ya está aquí nuestra 1º equipación 2023/24!
🟡 @adidasfootball— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 14, 2023
درێسەكە وەك هەمیشە رەنگی سپی وەك رەنگی سەرەكی بەكارهاتووە و لەسەر شانەكانی سێ خەتی ئاڵتوونی هەیە.
درێسەكە هاوشێوەی درێسی وەرزی 2011/12 دیزاینی بۆ كراوە.
درێسی وەرزی داهاتووی گۆڵپارێزانی یانە شاهانەكە.
چۆن و لە کوێ درێسی وەرزی داهاتووی ریال مەدرید بکڕین؟
فرۆشگای ئۆنڵاینی ریال مەدرید و کۆمپانیای ئەدیداس درێسەکەیان بەردەست کردووە و تەواوی سایزەکانی تێدایە.
درێسی پیاوان بۆ وەرزی 2023/24:
درێسی ئافرەتان بۆ وەرزی 2023/24: